“دوعا دهكهم مردنێكی تراژیدیام پێببهخشن كه شایستهی ژیانه تراژیدیاكهم بێت”
ئەمڕۆ ڕێک شەش ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوس سەردەش عوسمان، کەلەپایتەختی کوردستان لەبەر نوسینەکانی و ڕەخنەکانی کەلەبنەماڵەو دەسڵاتی کوردستانی دەگرت و دەیویست بتەکان تێک بشکێنێت،بەڵام ڕفێنراو دواتر تیرۆریان کرد.
هەروەک سەردەشت پێش شەش ساڵ باسی ئەوژیانە ناخۆشەی دەکرد کەدەسەڵات بۆخەڵک و گەنجانی دروست کردووە، باسی دەکات کەئەم دەسەڵاتە قبوڵی ڕەخنە ناکات و ئەیەوێت تەنها ستایش بکرێت و چەپڵەی بۆ لێبدرێت،لەنوسینێکیدا ئەڵێت “لەم وڵاتەدا نابێت لەجامانەی سورو گۆچان بدرێت”
وەباسی ئەوژیانە دەکات کەتێیدایە وەک وەڵامێک بۆ ئەو جەلادانەی کە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن لەسەر نوسین و ڕەخنەکانی ئەڵێت”دوعادەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کەشایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێێت”
بەڵێ ڕێک وابوو ..
تەماشاکە لەدوای مردنی جارێک کردیان بەهاوکاری تیرۆرست، جارێک وتیان کێشەی کۆمەڵایەتیی ، چەندین سیناروێی بێماناو درۆزنانە وەک ڕوخسارە درۆزناویەکانی سەرزلەکانی دەسەڵات،
بەڵام سەردەشت زۆرباش لە ئەخلاق و کردەوەی بنەماڵەو دەسەڵات تێگەشتبوو کەچۆن پیاوە ئازاو بوێرەکانی نیشتمان لەناو دەبەن بۆکپ کردنی هاواری به رزیا هەروەک خۆی دەڵێت”بەدبەختی ئەم دەسەڵاتە لەوەدایە باکی بەکوشتنی نەوەکانی خۆی نییە”
بەڕاستی ڕێک وایە ، ئەوەتە لەدوای تیرورکردنی سەردەشت عوسمان لە۱۷شوباتدا گەنجەکانیان خەڵتانی خوێن کرد دواتر کاوە گەرمیانیان تیرۆرکرد، لە (۲۰۱٥ دا)دیسانەوە گەنجانیان خەڵتانی خوێن کردەوە، وەگەنجان لەداخی دەسەڵاتی مافیای و چەتەگەری وڵات جێدەهێڵن لەشەهیدکردنی سەردەشتەوە هەتاکو بازرگانی کردن لەگەڵ داعش هیچ کەسێک دەسگیر نەکراوە، هەندێک لەوانە دەسڵاتیان زیاتر پێدراوە و سامانێکی زۆریان بۆ هەڵڕژاوە ، وەسەرخۆشە سەرزلەخوێن مژەکانیش لەسەرکورسی دەسەڵات خەریکی نەخشەدانان بۆ دروست کردنی ڤێلاو باخی نوێ ، لەئاسمانەوە بەر بەرەوە دەکەویتە باخی مسئولێکی(نامسئولەوە)،
ئامانجی سەردەشت دابین کردنی ژیانێکی خۆش بوو بۆنەوەی داهاتوو،
وەسەرکردەی مەزن ماندێلا ئەڵێت”هەرکاتێک بکوژ نەدۆزرایەوە ئەوەدەستی دەسەڵاتی لەپشتە”
وەلەکۆتاییدا سەردەشت پەیامی ئەوەبوو ” هەتاماوین ئەبێت بنوسین لەوشوێنەشدا کەژیانمان کۆتای دێت باهاوڕێکەم خاڵێکم بۆ دابنێت و بێتە سەر دێڕێکی نوێ”
ایاد کەماڵەی