من محمد نوری م، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی سەربەخۆم لەهەمان کاتدا و لێکۆڵەرەوەم و تیشکم لەسەر یەکێک لە تاریکترین هەڕەشەکانە بۆ سەر پیشەکەمان، ئەویش تیرۆرکردنی هاوڕێ پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانمانە. ساڵانێکە خۆم تەرخان کردووە بۆ ئاشکراکردنی چیرۆکی ئەو کەسانەی کە توانیویانە تاڕادەیەک بیشارنەوە و پەردەپۆشی بکەن، بەدوای شوێنپێی ئەو هێزانە دەگەڕێم- جا ڕژێمی سیاسی بێت، تاوانی ڕێکخراو بێت، یان هێزە توندڕەوەکان- کە ڕۆژنامەنووسان دەکەنە ئامانج بەهۆی ئەوەی ڕاستییەکان دەڵێن، من باوەڕم بە درەوشاندنەوەی ڕووناکیەکە لەسەر ئەم واقیعە کارەساتبارانەی کەهەیە، نەک تەنها بۆ ڕێزلێنان لەوانەی لەدەستمان داوە، بەڵکو بۆ ئەوەی ڕێ لە تاوانباران بگرین و بدرێنە دادگایەکی سەربەخۆ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.ئەرکی من سادەیە: هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بەرزبوونەوەی هەڕەشەکان دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری و خەباتکردن بۆ سەلامەتی و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانە لە سەرانسەری هەرێم و وڵات و ناوچەکە…