Pro Blogger Templates

سەردەشت عوسمان نزیکتر لە باوکم

 تارا حسێن:  


ھەمیشە ھەستەکەم ھەڤاڵێکی ھاوفکرو ھاو خەباتم بووە، کە دەیبینم یادگاری کۆبونەوە و دانیشتن و گفتوگۆ ڕەخنەییەکانمانم بیر دەکەوێتەوە، سەردەشت، بووە بە ئەندامێکی خێزانەکەم، بە ئەندامێکی ڕێکخستنەکەم، ئاشنایەتی من و سەردەشت و بینینی ئەو، پاش شەھادەتی بووە بە دەستی تیرۆریستەکان،
لێ ھەر ئەڵێی دەیان جار پێکەوە پلانمان داناوە و خەباتمان بۆ کردووە، بۆیە چۆن زوو زوو شەھادەتێ ھەڤاڵ ھەڵمەت و مردنی باوکی ئازارچەشتووم بیردەکەوێتەوە، سەردەشت-یشم بیر دەکەوێتەوە، بەڵام بیر کەوتنەوەی سەردەشت وەک ھەڤاڵ دیار ئەمباتەوە ناو ڕق و کینەیەکی پیرۆز بۆ تێکۆشان بۆ ئازادی، سەردەشت پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیمانە، ئەو ڕێبەری حەقیقی مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانە، ئەو ھەمیشە لەگەڵمانە و بە ھیچ کەسمان نامۆ نیە،
گەیشتن بە سەردەشت گەیشتنە بە لوتکەی مرۆڤایەتی و ئازادی گەردونی،
سەردەشت’ ئەی کەسە نزیک و ئازیزەکەم، بەڵێن بێت لە دواتەوەین و بە جێت ناھێڵین، تا ڕۆژێک بە دەستەکانی خۆمان یان ئازادیخوازانی دوای خۆمان، یەک بە یەکی ئەو تیرۆریستانەی کوردایەتی سزا دەدەین….
تۆ بەڕاستی نامری…. ئەوەتا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەژیت
٢\٥\٢٠٢٠
بابەتی دواتر بابەتی پێشتر