Pro Blogger Templates

سەردەشت کچەکەی بارزانی ناوێت

 

جەلال ھۆرێنی:

ئەو نامەی سەردەشت ، نوسیبوی بۆ سەرۆکی ئەوکاتە، بۆ ئەوەی وەک کوڕە ھەژارێک ببێتە زاوای سەرۆک ، پەشیمان بوەتەوە.
سەردەشت کاتێک نامەکەی نوسیبو، ئومێدێکی ھەبوو، گۆرانکاری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ئازادی بیرورا، لەکوردستان ، ھەنگاوێک بھاوێژێت.
ئەو دەیویست، لەو رێگاوە بە بیر سەرۆک بھێنێتەوە، ئاگای لە ژیانی گەڕەکە ھەژار نشینەکانی ھەولێر ھەیە، یان ئاگای لە و کرێکارانە ھەیە ، لە شێخەلا بە گەرماو سەرما وەک نازم پاڵ بە عەرەبان دەنێن حمالی دەکەن؟
سەردەشت خەونی گەورەی ھەبوو، ئەگەر ببێتە زاوای سەرۆکی ئەوکات، دیوەخانانەی خێڵ و ئاغاکان دەبرێت و دابەشی دەکات بەسەر ھەژاران، دامودەزگاکان بەکەسانی لێھاتو و دور لە ئەندام گیری حزب دەسپێرێت.
سەردەشت ئێستا پەشیمانە لەو نامەیە، نەک لە ترسی خوێن رشتنی بە ناھەق،بەلکو بنەماڵەی سەرۆک ، موچەی فەرمانبەر و بێوەژن و کەم ئەندامیان بری و قاسەی ژێر زەمینەکانیان پڕکرد.
ئەو ناوێت ببێتە زاوای کەسێک ، سەدان پێشمەرگەی دابە کوشت بەناوی شەڕی تیرۆر ، کەچی نەوەکانی لەژێرەوە لەگەڵ داعش خەریکی بازرگانی نەوت بون،سەردەشت ناوێت ببێتە زاوای کەسێک نەوەکانی بازرگانی مادەی بەسەرچوو بکەن و کۆمەلگا نەخۆش بخەن.
سەردەشت ھەمیشە زیندوە، بەزیندوی دەمێنێتەوە ،ئەو کۆتا رۆژنامەنوس نیە بە فیشەکی جەلادەکان تیرۆر کرابێت،چونکە جەلادەکان میلی تفەنگەکانیان ھەمیشە لەپێشە بۆ لە ناوبردنی دەنگی ئازاد.

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر