ئەمەی لێرەدا دەیبینن وێنەی شەھیدی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانە، لە دیواری شەھیدانی رۆژنامەنوسی جیھان لە مۆزەخانەی رۆژنامەوانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا لەریزی ئەو رۆژنامەنووسانە داندراوە کە لەپێناوی ئازادی وڵاتەکەیان گیانی خۆیان بەخشیوە .
جێگای باسە رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە ٤\٥\٢٠١٠ لەبەردەم کۆلێژەکەی لەشاری هەولێر ڕفێندرا و دوایی دوو رۆژ تەرمەکەی بە تیرۆرکراوی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە ،هۆکاری تیرۆرکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەت و ووتارە رەخنە ئامێزانەی کە لەدەسەلاتدارانی کوردستانی دەیگرت و لەڕێی کارە رۆژنامەوانیەکانی پەردەی لەسەر گەندەڵی و ناعەدالەتی و ستەمەکانی حزبە دەسەلاتدارەکان هەڵدەماڵی .