لە یادی یانزە ساڵەی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان)، بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە قەڵەمەكانمان لە جاران تیژتر دەبێت، تاوەكو ئەو رۆژەی بکەرانی ئەم ڕووداوە لەدادگایەکی بێ لایەن دادگای دەکرێن .
یانزە ساڵە، ناحەزان و دوژمنانی ئازادی و ڕۆژنامەنووسان بەخەیاڵی خۆیان قەڵەمێكیان لێبردین، بەڵام بێ ئاگا لەوەی بەدەیان قەڵەمی بوێرتر و نوك تیژتر و دلێرتر هاتوونەتە مەیدانەكە، ئەم سوڕبوونەی ئێمە لەكاتێكدایە كە هەوڵێكی جدی و پڕ مەترسی هەیە بۆ كپكردن و لەباربردن دەنگە ئازاکان بۆ لێرەو پێتان دەڵێن هەرەشەکانتان بۆ یەك چركەش ساردمان ناکەنەوە و هەرگیز دەستبەرداری كەیسی تیرۆركردنی (سەردەشت عوسمان) و كاوە و سۆران و وەدات نابین.
هەزاران سڵاو لە یادی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان