
١. نا بوو دژی ستەم.
٢. نا بوو دژی ستەمی خۆماڵیی کوردی.
٣. نا بوو دژی داپلۆسینی ئازادی.
٤. نا بوو دژی حوکمی بنەماڵەیی.
٥. نا بوو دژی گەندەڵی و تاڵانکاری.
٦. بەڵێ بوو لۆ ئازادی.
٧. بەڵێ بوو لۆ مەرگ لەپێناو ئازادی.
٨. بەڵێ بوو لۆ خۆکردنە قوربانی لۆ ئازادیی هەمووان.
٩. بەڵێ بوو لۆ ژیانەکی سەربڵندانە و شەڕەفمەندانە لۆ هەمووان.
١٠. ئازاترین مرۆڤ بوو کە دژی بکوژانی ڕاوەستا.
١١. مردن نەیترساند.
١٢. عەرشی دەسەڵاتەکی سەرکووتکەر و بکوژ و چەتە و تاڵانکەری هەژاند.
١٣. هاواری لەپێناو ئازادی زووڵاڵتر کرد.
١٤. هەزاران سەردەشتی دیکەی خولقاند.
١٥. مانای دایەوە کەڕامەت و ئازادی.
١٦. گەورەترین یەکبوونی جیهانی دژی ستەم بەرپا کرد.
١٧. ناساندنەکی حەقیقی دەسەڵاتی چەتەییی بنەماڵەیی بوو.
١٨. ناوەکەی هەتاهەتایێ سەدای دێ.
١٩. خوێنەکەی هەرگیز بزر نابی.
٢٠. بکوژانی لە ناوەکەی و هاوارەکەی و دەنگدانەنەوەکەی و یادکردنەوەکەی دەترسێن.
٢١. ئەگەر ئەمریکا پەیکەری ئازادیی هەیە، کوردیش دەبی “پەیکەری سەردەشت عوسمان لۆ ئازادی،” هەبێ.
٢٢. دەرخەری چەتەیی حوکمی بنەماڵەیی بوو.
٢٣. تاکە قوربانی کوردستانی-کوردییە کە گەورەترین دەنگدانەوەی جیهانی درووست کرد.
٢٤. هەمیشە زندییە!
٢٥. چەتەکانی دیت گچکە بوون، دزێو بوون، ناشیرین بوون، قێزەون بوون، پیس بوون.
٢٦. خێزانەکەی ناو و ناوبانگ و خوێنەکەیان نەدۆڕاند.
٢٧. ئۆپۆزسیۆنی گەورە کرد و دەسەڵاتی گچکە کردەوە.
٢٨. بەرەو مەرگ دەچێ بەڵام ژیاندۆستە نەوەك مەرگدۆست.