Pro Blogger Templates

(زیانەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەهۆی یەکێتیەوە)

 پیرۆزە لە پارێزگاری کورد دوای ئەوە چی ڕوودەدات؟

هەر لەسەرەتاوە دەبێت بزانین ئەگەر هەر کوردێک بوونی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک بەدڵی نەبێت، دەبێت گومانی لە کوردایەتی خۆی بکات،بەڵام ئەوەی لەبەردەم میدیاکاندا بینرا تەنها نمایشێک بوو ،چوونکە یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی بە پێدانی بەرتیل ڕێکەوتبوون لەگەڵ  لایەنی عێراقی.

هەروەکو چۆن ساڵی 2017  یەکێتی دەستیان کردبوو بە فرۆشتنی خاکی کەرکووک  بە سەربازەکانی عێراق و خەونی سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی ھات .

دەسەڵاتدارانی یەکێتی وەک هێزێکی بێشەرم ناویان لە مێژوودا تۆمار کرا 

ڕێککەوتنەکە چی بۆ کورد لەخۆدەگرێت؟

  پۆستی پارێزگار پۆستێکی گرنگە چونکە پارێزگار سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و سەرۆکی ژووری ئەمنییە.   لەوە زیاتر ناتوانم بڵێم چونکە پەیوەستە بە چۆنیەتی بەکارهێنانی پۆستەکە لەماوەی ئەو ساڵەدا .

 مەترسییەکانی ئەم ڕێکەوتنە بۆ کۆدەکە چین؟

  سەرجەم پۆستە ئەمنییەکان دراوە بە فەرماندەی پۆلیسی عەرەب کە بڕیارە ئاسایشی تەواوی شاری کەرکوک و پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و پۆستی هەواڵگری کەرکوک و پۆستی ئاسایشی نیشتمانی کەرکوک بسپێردرێت  دەزگا.  پارێزگاری کوردی ئێمە لە ماوەیەکی وا کورتدا چی بکات لە نێو ئەو هەموو پۆستە ئەمنییانەی کە بە عەرەب دراوە؟

 ڕەگەزنامە و پێگەی شەخسی بەخشی بە عەرەب. لە چوار ساڵی داهاتوودا هەزاران عەرەب دەهێنرێنە کەرکوک و فۆڕمی ئیقامەیان بۆ دەردەچێت کێ ئەوکات ڕێگری لە عەرەب دەکات لە ڕێککەوتنەکەدا باس لە کێشەی موڵک و ماڵی جوتیارانی کورد نەکراوە. کێ کێشەی جوتیاران چارەسەر دەکات؟ دڵنیام کێشەی زیاتر بۆ کورد دروست دەبێت . یەکێتی بەرپرسیارە لەم هەڵە گەورەیە

ئەیاد یادگار محمد

چالاکوان


بابەتی دواتر بابەتی پێشتر