باش ئەو رۆژەم لەبیرە،لە چاوپێکەونێکی رۆژنامەوانی لە ژوورەوە عەلاگەیەکیان دابوویە دەستت و دۆڵابەکەیان بۆ کردبویەوە ک پڕی بوو لە دۆلار و فەرموویەکەت رەتکردەوە و عەلاگەکەت دابویەوە دەستیان و هاتیە دەرەوە تەلەفۆنت کرد و ووتت( خۆ ئەو شوێنە خەتی پاسی نیە و پارەی تاکسیشم تەواو نیە، دەبێت بە پا بگەڕێمەوە و تاخیر دەبم، شەو ئیشەکانی جریدە دەکەم !)
لە یادی لە دایکبوونتدا هەڵوێستەکانت، نووسینەکانت،پەیام و هاوڕێ و هاوڕێگایانت، لای ئێمە بەرز و خۆشەویستن و بۆ هەمیشە رێزیان لێدەگرین .
سەردەشت؛
نەمرێک، بە تامی قەڵەمی هەموو سەردەمەکان.
زیندوویەک، بە وێنەی هەموو بتشکێنی .
سەردەشتێک بە رەنگی هەموو ئازایەتیەکانی گوتن
برینێک؛ هەمیشە خوێی غەدر، چەپۆکی تاوان، عەقڵی بۆگەن ئازاری دەکولێنێتەوە.
ئازایەتیەک؛ وەک بەیداخێکی گەردن بەرز هەمیشە لە بەرزترین دوندی یادەوەری مێژودا دەشەکێتەوە.
رۆژنامەنووسێک؛ شەوانە لە خەوی جەلادەکەیدا بە خۆی و قەڵەم و وتار و زەردەخەنەکەی، وەک مۆتەکە دەژیەتەوە.
سەردەشت عوسمان، رقێکی زیندو؛ ئەمرۆ نا سبەی، بەڵام ڕۆژێک هەر دێ بەروی جەلاد و بکوژانیدا بتەقێتەوە .
٢٠١٠