Pro Blogger Templates

دەزانیت بۆ حزبە کوردییەکان دەیانەوێت بچنە پەرلەمانی عێڕاقی؟


 هۆکاری چیە سیاسیەکان وپەرلەمانتاران دەیانەوێت دەنگیان پێ بدەن تا بچنە بەغداد؟

موچەی ساڵانەی سەرۆک کۆمار ٧٨٠ هەزار دۆلارە کە بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٣ ملیۆن ١٢٠ هەزار دۆلار بە بێ سلفە کە سلفە و مخسساتی سالانەی ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلارە کە سلفەیەکی درێژ مەودایە و بە پێی قانونی ٢٠٠٥ ڕەمزیە وبۆ ٤ ساڵ دەتوانێت داوای ئەو سلفەیە بکات کە دەکاتە ٨ ملێۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە بێ مووجەکەی خۆی 

مووچەی سەرۆک وەزیران ٢٥٠ هەزار دۆلارە بۆ مانگێک کە بۆ ساڵێک دەکاتە ٣ ملیۆن دۆلار و بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ١٢ ملیۆن دۆلار ئەمە بەبێ سلفە کە سلفەی سەرۆک وەزیران بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٢١ ملیۆن دۆلار ی درێژ مەودا .

مووچەی ساڵانەی سەرۆکی پەرلەمان بە و سولفە ١٠٠ ملیۆن دینارییەی کە درێژ مەودایەو بە قانوونی ٢٠٠٥ سولفەکەشیان لێ وەرناگیرێتەوە مووچەی ساڵانەی سەرۆکی پەرلەمان ٤٠٠ ملیۆن دینارە بۆ ساڵێک واتە بۆ ٤ ساڵ ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینارە

مووچەی ساڵانەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ٣٨٤ ملیۆن دینارە کە بە ٤ ساڵ دەکاتە ملیارێک و ٥٣٦ ملیۆن دینار 

مووچەی ساڵانەی هەر ئەندام پەرلەمانێک بە هەمان شێوە ٣٨٤ ملیۆن دینارە کە بە ٤ ساڵ دەکاتە ملیارێک و ٥٣٦ ملیۆن دینار 

مووچەی مخصصات ي ڕۆژانەی هەر ئەندام پەرلەمانێک ی پلە باڵا کە بە پلەی وەزیر دادەنرێت لە پەرلەماندا ڕۆژانەکەی ٦٠٠ دۆلارە کە بۆ ٣٠ ڕۆژ دەکاتە ١٨٠٠٠ دۆلار وە بۆ ساڵێک دەکاتە ٥٤٠٠٠٠ دۆلار و بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٢ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلار 

ــــــــــــــــــــ

ژمارەی سەیارەکان :-

بۆسەرۆک کۆمار ٧ سەیارە و بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان 

بۆ سەرۆک وەزیران ٧ سەیارە و بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان 

بۆ سەرۆکی پەرلەمان ٥ سەیارەی کیلۆمەتر سفر ی پێ دەدرێت لەگەل دابینکردنی بڕی ١٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ صيانه ی سەیارەکان 

بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ٤ سەیارەی پێ دەددرێت لەگەل بڕی ١٠ هەزار دۆلاری مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان 

بۆ وەزیرەکان ٣ سەیارە لەگەڵ بڕی ٧٠٠٠ دۆلار ی مانگانە بۆ سیانەی سەیارەکان 

ــــــــــــــــــــــ

ژمارەی پاسەوانەکان :-

ژمارەیان ٢٠ هەزار پاسەوانە کە مووچەی تەرخان کراویان ٢٥٠ ملیار دینارە بۆ ساڵێک واتە بۆ ٤ ساڵ ١ ترلیۆن دینارە کە ژمارەی پاسەوانی سەرۆک کۆمار ١٠٠ پاسەوانە 

پاسەواناتی سەرۆک وەزیران ٧٥ پاسەوانە 

پاسەوانانی سەرۆکی پەرلەمان ٥٠ پاسەوانە 

پاسەوانی جێگری سەرۆک پەرلەمان ٣٠ پاسەوانە کە مووچەی مانگانەیان ١ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینارە 

ــــــــــــــــــ

ژمارەی ڕاویژکاری سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتەکان 

ژمارەی ڕاوێژکاری هەر ٣ سەرۆکایەتیەکە و موچەکانیان :-

سەرۆک کۆماری عێراق ٢٣ راوێژکاری هەیە کە مووچەی مانگانەیان ٧ ملیۆن دینارە لەگەڵ ٣ ملیۆن دینار ی مخسسات کە ساڵانە دەکاتە ١٢٠ ملیۆن دینار و ٤ ساڵ دەکاتە ٤٨٠ ملیۆن دینار و بە هەمووشیان ١١ ملیار و ٤٠ ملیۆن دینار دەکات 

سەرۆک وەزیران ٥ ڕاوێژگاری هەیە کە لە کاتی پێویستدا بە پێی یاسا ڕێگە میدراوە بیکات بە ١٠ ڕاوێژکار و مووجەیان ١٠ ملیۆن دینارە بە مخصصاته وە کە مانگی ١٢٠ ملیۆن دینار و کۆی گشتیان بە ٤ ساڵ دەکاتە ٥ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن 

سەرۆکایەتی پەرلەمان و جێگرەکانی خاوەنی ١١ ڕاوێژکارن کە مووچەکەیان ١٠ ملیۆنە بە مخصصاتەوە کە کۆی گشتیان بۆ ٤ ساڵ دەکاتە ٥ ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دینار 

ڕاوێژکاری وەزیر لەوەزارەتەکان ١ دانەیە لە کاتی پێویست دەتوانن بە ڕەزامەندی وەزیر بیکەن بە ٣ ڕاوێژکار کە مووچەکەیان ١٠ ملیۆنە و کۆی گشتی ٤ ساڵی هەر ٣٣ وەزارەتەکە دەکاتە ٤٧ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن دینار .

ئەمانە جگە لە سلفەی ٥٠ ملیۆنی ساڵانە کە کۆی گشتیان دەکاتە ٢ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ ٤ ساڵ بۆ هەموو ڕاوێژکارەکان لە سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتەکاندا .

ـــــــــــــــــــــــــــ 

بەڕێوبەرە گشتیەکان :

مووعەی بەڕیوبەرە گشتیەکان لە هەر ٣ سەرۆکایەتیەکەدا ٥ ملیۆن دینارە و ٢ ملیۆن دیناری مخصصاتيش کە ڕێژەی بەڕێوبەرە گشتیەکان بە ووردی دیار نییە تەنها مووجەکەیان ئاماژە پێکراوە بە هۆکاری ئاڵو گۆرو زیاد و کەمکردنی بەڕێوبەرە گشتیەکان .

ـــــــــــــــــــــــــــ

شوێنی حەوانەوەی هەر ٣ سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارەکان :

کۆشکی کۆماری موڵکی گشتیە بەڵام موڵکی تایبەتی بۆ سەرۆک کۆمار بە میزانیەی ٤ ملیۆن دۆلار بە کڕین و ١ ملیۆن دۆلار گەر بە کرێ خانووی گرت بۆی دابین کراوە 

کۆشکی سەرۆک وەزیران بە هەمان شێوەی سەرۆک کۆمار 

سەرۆکی پەرلەمان خانوویەک بە بڕی ١ ملیۆن دۆلار و گەر بە کرێش خانووی گرت ئەوا بڕی ٢٠ ملیۆن دینار کرێیان بۆ دابین کردووە 

جێگری سەرۆک پەرلەمان بە هەمان شێوەی سەرۆکی پەرلەمان .

سەرچاوەکان :

سومەریە نیوس

عراقیە الیوم 

الشرقیە تیفی 

ویکیپیدیا 

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر