Pro Blogger Templates

سیناریۆکانی ئاشتکردنەوەی حزب و خەڵک


 چەند ووردە سەرنجێک لەسەر دۆخی کوردستان و سیناریۆکانی ئاشتکردنەوەی حزب و خەڵک ...

بە هۆکاری ئەو شکستە یەک لە دواییەکانی بە ناو حکومەتی کوردی و ئەحزابی سیاسی لە کوردستان ، ئەتوانم بڵێم جۆرێک لە بێ متمانەی و تۆران لە نێوان خەڵک و ئەحزابەکان درووست بوو ، لە هەمان کات مقۆ مقۆی ناڕەزای لە نێو کۆمەڵگەی کوردی تا دێت زیاد دەکات ، هەر ئەمەش وای کرد ئەحزابەکان کۆبوونەوە نهێنیەکانیان دەست پێکرد لەم ماوانەی پێشوو کاریان لەسەر خاڵێکی گرنگ کرد بەوەی چۆن خۆیان شیرین بکەن لە نێو دڵی خەڵکدا و لایەنگر و هەڵسوڕاو بۆخۆیان درووست بکەنەوە ، بەمەش چەند سیناریۆیەک دارێژراو لە ماوەیەکی کورتدا کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە لەوانە :

پرسی جوڵانی بابەتی لامەرکەزی لەلایەن یەکێتیەوە ! 

پرسی سۆران عومەر و لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامی !

پرسی خۆپیشاندانی بادینان و تۆمەتبارکردنی یەکگرتوو بەو بابەتە !

ئەگین هەموومان دەزانیت

هەر یەکگرتوو بو یەکەم حزب پشتیوانی ڕیفراندۆمەکەی مسعود بارزانی کرد

هەر یەکگرتوو بو پشتیوانی مانەوەی مسعود بوو لەسەر کورسیەکەی و ماوەکەی بۆ درێژ کردەوە ..

هەر یەکگرتوو بو لە پەرلەمان مایەوە دەنگی بە یاسای سەرۆکایەتی یاو دژی گۆڕان و حزبەکانی تر

هەر یەکگرتوو بو، پاڵپشتی بۆ پارتی دووپات کردەوە و دژی هەموو کورد و هەموو ئەحزابەکانی تر چوە پاڵ پارتی

پاشان پارتی بۆیە بابەتی یەکگرتووی هێناوەتەوە پێش تا بە زۆر بڵێ یەکگرتوو بەشدار بووە لە خۆپیشاندانەکەی بادینان و یەکگرتوو جوان بکات لەبەرچاوی خەڵک و لایەنگرانی یەکگرتوو کە لە دابەزین بوو ئاشتیان بکاتەوە .

دواین پرسیش ، پرسی کشانەوەی گۆڕانە لە حکومەت ، کە ماوەیەکی تر بەمەش سەرقاڵمان دەکەن ...

ئەگین ڕاستی و درووستی بابەتەکە ئەوەیە ، هەموو ئەحزابەکانی کوردستان بوون بە دەسکەلای پارتی و وەک مانگای لەڕ لە گیای داهاتی کوردستان دەخۆن و هەریەکەیان ئەیانەوێت بە سیناریۆ سواوەکانیان دڵی خەڵک چاک بکەنەوە و دەنگدەر بۆخۆیان پەیدا بکەن ، ئەگین ئەمانە نە پیاوی دەوڵەتتدارین ٢٩ ساڵە بەم شێوازە حوکمڕانی دەکەن لەماوەی ئەم ساڵانەدا تەنها شتؿک کە گۆڕا بێت ، هاتنە پێشەوەی ئۆپۆزسیۆنێک بوو لەلایەن پیرە پیاوێکەوە ، ئەویش مردو کۆتای هات ، ئەگین ٢٩ ساڵە هیچ شتێکی تازە نەهاتۆتە پێش و جگە لە تاڵانی و بەهەدەردانی سامانی ووڵات یەک هەنگاوی نوێیان نەناوە بۆ کورد و نە توانیویانە لە بغداد مافی کورد وەربگرن ، نە توانیویانە لە هەرێم سەرکەوتوو بن لە دەوڵەتتداری و دواین کاریش هێنانی دوژمنانی وەک تورکیا و ئێران بوو بە قوڵای ٢٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە و لەملاشەوە هێنانی تورک بە قوڵای ٣٢ کیلۆمەتر ..

ئەمە جگە لەو قەرزە زۆرانەی کە لەسەر خەڵکی داماو جێگایان کردۆتەوە و کەسیش نازانێت ئەم پارانە لەچیدا سەرف کراوە و لە کوؿیە بە هەموو شێوازێک دەیانەوێت جێی بکەنەوە بۆیان جێ ناکرێتەوە ، ئێستا کەوتوونەتە دۆخێک وەی لەوەی کەشفی بکەن وەی لەوەی کەشفی نەکەن ..

ئەوەمان بۆ خۆمان و دنیای دەرەوەی کوردستان سەلماند کە ئێمە نە پیاوی دەوڵەتین نە پیاوی حوکمڕانی ناوخۆین نە میللەتێکین یەکبگرین تا سەر ئەبێت لە دۆخی چەقبەستووی کاکە حمە و کاکە محموددا بین .

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر