درۆنەکانی تورکیا، لە پێشلکارییەوە بۆتە تاوان و ڕۆژانە خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان دەکاتە ئامانج.
سەرانی خیانەتکاری سی و یەکی ئاب، بەردەوامن لە جاسووسی و خیانەت بۆ دوژمنان و داگیرکارانی کورد تا ئەو ڕادەیی من وەک هاوڵاتیەکی کورد لە ووڵاتی بریتانیا شەرم دەمگرێت کاتێک دەڵێم کوردم پرسیارم لێ دەکرێت مەسعود بارزانی سەرکردەتە. نەخێر ئەو نەک سەرکردەم نیە بێز دەکەمەوە کە کوردن و خۆیان بە سەرکردەی کوردانی باشووریش دەزانن .
لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی هەشت هاوڵاتی بونەتە قوربانی درۆنەکانی تورکیای فاشیت سێ مناڵی بێ تاوانی تێدایە دوو ژنی قارەمانی ڕۆژ نامەنووسی تێدایە.
کێ بەرپرسیارە لەو باشوورەدا سەیری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکەن باڤڵ بە پارتی ڕادەبورێت و کۆیلەکانی بارزانیش وەڵام دەدەنەوە خەریکی منافەسەی خۆیانن بۆ هەڵبژاردن هەر وەک ئەوەی هیچ نەبوە، هەر وەک ئەوەی گەنجێک نەسوتا تا بوە خەڵوز، بەڵام نە باڤڵە شێت و نە مەسروری برا گەورەی کۆیلەکان بە ووشەیەکیش نەیانوێرا مەحکومی بکەن. بە پێچەوانەوە هەواڵەکەیان حارز کردبوو زۆر بە پەلە بڵاوییان کردەوە کە بەرپرسی حزبی پە*کە*کە کراوەتە ئامانج .
بۆیە دەڵێم ئەمانە تەنها جێگای شەرمەزارین بۆ ئێمە، نەک شانازی ئەی میللەتی کورد بەخەبەر وەرەوە.
ڕێبین عوسمان
ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک .