Pro Blogger Templates

ئامانج لە هێرشی درۆنەکان

 ئامانج لە هێرشی درۆنەکان پەک خستنی پرۆسەی هەڵبژاردنە و کوشتنی خەڵکی مەدەنیە و بۆ شێواندنی ژیانی هاولاتیانە.

دورنیە لە ئایندەدا شوێنە گشتیەکانی وەک نە خۆشخانەو قوتابخانەو هۆیەکانی گواستنەوە بکەنە ئامانج بەبیانوی ئەو پرو پاگەندانەی هەڵیان دەبەستن


دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەو حزبانەی پێگەو جێگەیان رێگەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان ناوچەکەداهەیە منەتیان بەهەڵبژاردن نیەو هەڵبژاردن لەبەرژەوەندیاندا نیە..بەشێوەیەکی ناراستەو خۆ پاڵپشتی دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن ئەگەرجی حزبە بنەماڵەیەکان لەبنەرەتدا باوەریان بەهەڵبژاردن نیەو کار بۆ نەهێشتنی ئەو پرۆسەیە دەکەن خۆیان بە شێوەی دیکاتاتۆرانە بەسەرکوردستاندا فەرز کردوە

موشەک و درۆنەکان پاڵپشتی لەو دەسەڵاتە دەکەن کەئێستا فەرمان رەوای هەرێمی کوردستان دەکات .


هەرێمی کوردستان بۆ تە خیرو بەرەکەت بۆ وڵاتانی دراوسێ ئاسمان و زەوی و ژێرخانی کوردستان ڕۆژانە تاڵان دەکرێت وڵاتەکانی خۆیانی پیئاوەدان دەکەنەو وەبە پێچەوانەوە ئەو دەسەڵات و حزبە سیاسیانەش بەئاراستەی درۆن و موشەکەکانن کە بۆ ناوخاکی کوردستان دێن لەبەرژەوەندیاندایە دروستکردنی باری نالەبار و گرژی و ترس بۆ مانەوەی ئەو فەرمانرەواییەخراپەی هەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا حکومەت و لایەنە سیاسیەکان لە ناوخۆو دەرەوە خاوەنە نوێنەر و ئەندام پەرلەمان و ناوەندی میدیای و رێخراوی سیاسی و مەدەنین بۆ نەیانتوانیە پێش بەو پێشێلکاریانە بگیرێت رۆژانە بە موشەک و درۆن بەزاندنی خاکی هەرێمی کوردستان دەبینرێت و هاوڵاتی و منداڵ و کەسانی بێتاوان دەکرێنە ئامانج .



بابەتی دواتر بابەتی پێشتر