
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لوتکە، دەشڵێت، ئەمانە خراپترین رۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ٣٥ ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد، ئێستا نە دەستور و نە پەرلەمان و نە حکومەتێکی یەکگرتوو و نە هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نە هیچ دەزگایەکی دادوەری خاوەن دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا بونی نییە.
وتیشی، حکومەتی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لوتکە و لە هەمووشی ناخۆشتر و گرنگتر، ئەوەیە کە دۆخی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمانە خراپترین رۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردین.