بەڕێز کاکە حەمە وتارەکەتم لە ماڵپەری ئاوێنەدا بەرچاو کەوت بەوردی خوێندمەوە بەڵکو نەک دوجار سێجاریش خوێندمەوە ،وەک ئازیز مەردەیەک کە بەدوای مەحاڵدا وێڵبم بۆ چەند ناوێک ئەگەڕام نەئەهاتنە بەرچاوم ئیتر نازانم هۆی چیبوو وای بۆ ئەچم ئەو پۆستی مودیرعامیەی کە بە قودرەتی هێرۆی برایم ئەحمەد بە باڵات بڕرا بینایی تۆی لاواز کردوە ، ئەی من بۆ؟ کاکە حەمە کەس نیە بە هەواڵی دەستگیرکردنی تاوانبارەکانی جینۆسایدی کورد دڵخۆش نەبێت ، بەتایبەت دڕندەیەکی وەک عەجاج، بەڵام خۆش بو کەسێکی ڕۆشنبیری وەک جەنابت، دو ووشەشت لەسەر تاریق ڕەمازان بنوسیایە کە بە ئەمری تاڵەبانی بەڕێزەوە لە ئاسایشی سلێمنیاوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بە سەرپەرشتی( مامۆستا سەیفەدین) بەڕێوەبەری ئەوکاتەی ئاسایش بەڕیکرا بەرەو لەندەن، یان وەفیق سامەڕائی کە یەکێیک بۆ لە پاڵەوانانی ئەنفال مام تاڵەبانی کردیە ڕاوێژکاری سەربازی خۆی لە کۆشکی کۆماری ،
،یاخۆد رێگریکردنەکانی ئاغای تاڵەبانی لە جێبەجێ کردنی بڕیاری لە سێدارەدانی سوڵتان هاشم، یان ناردنی سیگاری هاڤانا بۆ تاریق عەزیز لە زینداندا کە نرخی هەر جگەرەیەک زیاتر لە سەد دۆلارە ، کاکە حەمە خۆزگە شاهیدێکی ڕاستگۆی ڕۆژگارەکەی خۆت بویتایە ، خۆزگە لەبری ڕەخنە دەستخۆشێم لێبکردیتایە

