یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان (RUK) لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، هەمیشە وەک هێزێکی چەکداری شۆڕشگێڕ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە. بەڵام لە ساڵانی سەرەتای کارکردنیدا، حیزبەکە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک تیرۆری ئامانجدار و لەناوبردنی ڕێکخراو بووەوە، کە دەستی تاوان بۆ لای حوسێن یەزدانپەنا و تۆڕی هاوکارە نزیکەکانی بووە
سەرەتای ڕێگا و یەکەم خوێن کە تەنها سێ مانگ لە دامەزراندی گوزەرابوو سەعید یەزدانپەنا سکرتێری ئەو کاتەی (RUK) لە لە سلێمانی تیرۆر کرا، کە تەنیا ئەندامان پارتی ئازادیی بە راشکاو دەڵێت رژیمی ئێران تیرورەی کردووە کە لە همان کاتدا لە دەروندا شتەیەکی دیکە لە دەرونیاندایە هموو بە باشی دەزانن ئەوە تەنیا حزفێک بوو بۆ قودرەت وو دەسەڵات
بەپێی ڤیدیۆیەکی بەڵگەنامەیی کە مستنەدێکی لەسەر ژیان سەعید یەزدانپەنا بەردەستە سمکۆی برای سەعید لەبەردەم کامێرادا دەڵێت کە بکوژەکان دەناسێت. لە هەمان گرتە ڤیدیۆییدا، تابلۆکانی حوسێن یەزدانپەنا و هامنۆی هاوسەری دەبینرێن کە لەگەڵ لێدوانەکانی سێمکۆدا یەکدەگرنەوە. یەکێک لەو سێ کەسەی دەستیان لە تیرۆرکردنەکەدا هەبووە، برای هامنۆ بووە. کە بە پێ دواچوون بۆ ئەو کەیسە بە شێوەی عەشیرەی سولح کراوە و داخراوە لە دادگای سلێمانی و ئەو رویداوە بووە کێسەیەک کە تا ئیستەش لە ناو بنەمالەی حسەیندا برا و خوشکیدا هەر ماوەتەوە
*تیرۆری ناکارامە دایکی و سمکۆ
لە سالی ٢٠٠٦ (RUK) کۆنگرەی گرت کە جەند روویداوی گرینگ لەو حیزبە روویدا یەکم ناوی حیزب لە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کرا بە پارتی ئازایی کوردستان و و عەلی قازی محەممەد بە شەوەی سەمبوولی بووە سەرۆکی ئەو (PAK) کە تەنیا ٧ مانگ دوای کۆنگرە لە ناو یاندا ئینشعابێکی روویدا ناوی خۆیان ناوە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە رێبەری سمکۆ برای حسەین و دایک و چندین کومیتە ناوەندی و ...کادر و ئەندام کە باس دیسان تیرور سەعید و گەندەڵی ماڵی حسەین بابەتەگرینگەکانی ئینشعابەکەی بوو کە لەو کاتانەشدا دەنگۆی جددی هەبوو کە حوسێن پلانی کوشتنی دایکی و سمکۆی براشی هەبووە، بەڵام ئەم پلانە شکستی هێنا.
*فشارە سیاسییەکانو هەرەشە وتیرۆر (٢١٤)
لە ساڵی ٢٠١٤ یەکێتی شۆڕشگێڕان بەشداری شەڕی بەرگری کۆبانی کرد لەویش شەهید و برینداری دا کە لەوکاتەدا خودی سمکۆ یەزدانپەنا سکرتێری ئەوکاتە بەشداری کرد، ئەم چالاکیەێ (RUK) کە پارتی دیموکراتی بارزانی بە ناڕەزامەندی پێشوازی لێکرا. ئەم دۆخە دەرفەتێک بوو بۆ حوسێن یەزدانپەنا بۆ ئەوەی فشارەکان لەسەر یەکێتی زیاد بکات. سەرەنجام هێزەکانی یەکێتی ناچاربوون ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پارتی جێبهێڵن و ڕوو لە سلێمانی بکەن. کە دوای چەندین مانگ لەژێر فشاردا سێمکۆ پەیوەندی بە پارتی ئازادییەوە کرد، بەڵام زۆربەی ئەندامانی یەکێتی ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە. مەنسور تەها بەرپرسی ئوروپای یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هەر وەک یەکێتی دەستی بە جالاکی کردەوە کە لە لایەن حوسێنەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بووەوە. تەنانەت دایک و باوکی تەمەن ٨٥ ساڵانەکەی تووشی فشار و هەڕەشە بوون
* شەپۆلی دووەمی دەرچوون و تیرۆرکردنی بێدەن
لە کەرکوک، سەفا کەلهوڕ، دووەم سەرکردەی دیاری یەکێتییەکە تیرۆرکرا. هەرچەندە دۆسیەکە نەگەیشتە ئەنجامێکی دادوەری، بەڵام قسە و بەڵگەی نافەرمی لە نێوان ئەندامانی حزبەکەدا ئاماژەیان بە حوسێن کرد وەک تۆمەتباری سەرەکی دیارە
*دووبارە هەوڵی تیرۆرکردنی کاکی ڕۆستەم
کاکی ڕۆستەم، سەرۆکی ئێستای یەکێتی چەندین جار کرایە ئامانج.
لەسەرتایکانی دامەزراندنی یەکێتی دوای تیرور سەعید زۆر کەس حزف کران بەڵام بۆ چەند کەس شکەستیان هێنا کە کاکی رۆستەم عەلی تاتور لەوکەسانە بوون لە تیروریدا شکستیان هێنا ، کە نیوەشەو دوای گڕانەوەی چالاکی لە نیو خۆ چند کەسی دەوری حسەین دەرزی چەکەکانیان دەردێن دواتر دەوریان دەگرن بە خۆشیەوە توانیان نەجاتیان بێت کە چەکی دیکەیان پێ بوو ، ئیستە بۆ جارێکی دیکە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە سپای پاستاران ڕاپۆرتیان لەسەر پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی کاکی ڕوستەم بڵاوکردەوە. شیکاران پێیان وایە ئەم هەواڵە تەنها ئاگادارکردنەوەیەکی ئەمنی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕێبازی بەردەوامی حوسێن یەزدانپەنایە بۆ نەهێشتنی سێ کەسایەتی سەرەکی لە یەکێتییەکەدا کە بریتین لە کاکی ڕوستەم، ناسر و مەنسور وشەوانە خەون بە نەمانیانەوە دەبینێت
دۆسەی حەزفی سەرکردەکانی یەکێتیی شۆڕشگێڕ، لە سەعید و سەفا تا هەڕەشەی و نەخشەی تیرۆرکردنی کاکی ڕوستەم، حوسێن یەزدانپەنا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت . تا ئەوکاتەی بەڵگەنامەکانی ئێستا – لەوانەش ڤیدیۆی دۆکیۆمێنتاری و شایەتحاڵی ئەندامانی پێشوو مەترسی دووبارە بوونەوەی هەیە

