Pro Blogger Templates

كۆچ وەك بەڵگەی ناعەداڵەتی

 دیار حسێن سۆفی عەزیز

كۆچ لەنێو كورددا دەرەنجامی حوکمڕانی سی و دوو ساڵی حیزبە دەسەڵاتدارەکانمانە. کە نەیانتوانیوە نیشتمان بکەنە شوێنی ژیانێکی ئارام بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.  چونكە لە ئەنجامی ناعەدەڵاتی و بەڕێوەبردنی سیاسەتێكی ناتەندرووستدا،هاوڵاتی دەبێتە مرۆڤی پلە دوو. تا دواجار دادەماڵرێت لە مافەكانی. بەمجۆرە لە ئەگەری ڕوودانی هەر دۆخێكدا، دەكرێ تیرۆر بكرێت. 

ئەگەر حوکمی بەعس وای کردبێت گەنجەکان و نیشتمانپەروەرەکانی ئێمە ڕوو بکەنە شاخەکانی کوردستان، ئەوە حوکمی خۆماڵیش وای کرد گەنجەکان و مرۆڤە دڵسۆزەکانی نیشتمان، سەری خۆیان هەڵگرن و ڕێگای مان و نەمان بگرنە بەر. 

شورەییە خاوەنی حوکمڕانییەکی بەمجۆرە بیت و شانازیشی پێوە بکەیت! لەوەش شورەییتر ئەوەیە شوێنکەوتووی ئەم حیزبە دەسەڵاتدارانە بیت و پێت وابێت خەبات بۆ کورد دەکەن.

كۆچ ڕاكردنە لەشوێنێك لە بنەڕەتدا. ئەوانەی كۆچ دەكەن مەترسییەكی گەورە پاڵیان پێوە دەنێت خاكەكەی خۆیان جێبهێڵن و سەری خۆیان هەڵگرن.ئەمەش وادەكات ئەم دۆخە درووست بێت، نەبوونی یاسا و دەسەڵاتێكە بۆ پاراستنی هاوڵاتی.

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر