Pro Blogger Templates

پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی هەرێمی کوردستان هۆکارن بۆ کۆچی گەنجان!

پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە سەرەتای دروستبونیانەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ هەردەم دژی خواستەکانی گەنجان کاریان کردوە هەوڵیان داوە گەنج دەستومۆو کۆیلە بێت بۆیان و هیچ کات ڕێگەیان نەداوە گەنج ئازادانە بیربکاتەوەو و بەتایبەتتر سیاسەت بکات،لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات تا رۆژگاری ئەمرۆ ئەوەی بەهایەکی نەبی گەنجانن،جا ئەمە بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی کۆجی گەنجان و ئاوارەبونیان چونکە لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی ژیان قۆرخکراون لەلایەن پارتیو یەکێتیەوە ئەگەر تۆ وەک ئەوان بیرنەکەیتەوە ئەوە مافی ژیانت نابێت و زۆر جار دەبنە هەڕەشە لەسەر گیانت،نەبونی خزمەتگەزاری سەرەتای ژیانی ،بەتاتبەترر لە ئیدارە سەربەخۆکان کە هەلی کار لەژێر هێڵی سورە ،لەهەمان کات خزمەتگوزاریەکان و شوێنی کە گەنجان بتوانن کاتەکانیان بەسەر ببەن لیی نیە یان بەکوالێتی زۆر نزم هەیە.

لە هەریمی کوردستان گەنجانی ڕۆژنامەنوس تیرۆر دەکرێن و دەخرێنە زندانەوە ،ئەگەر کەسی ئاسایبیت و ڕەخنە بگریت دوبارە زندانی دەکرییت یان ریگەی کارکردنت لێدەگرن و ئاستەنگت بۆ دروست دەکریت، لێرە هیچ کاتێک هەست بە ئاسایش و ئەمن ناکەیت وەک گەنجێک چونکە هێزی چەکدار لەژێردەستی حزب دایە نەک حکومەت.

بابەتی دواتر بابەتی پێشتر