لەهەر جێیەکی دنیا کەسانێک لەسەرووی یاساوە هەبن ،لەهەر جێیەک حزب جێی حکومەت بگرێتەوە و حزب هێزی چەکدار و دەسەلاتی پارە و دەزگای ئاسایش و هەواڵگری و میدیای کۆنترۆل کردبیت،لەم جییەدا دیموکراسی بوونی نیە .
لە وڵاتی دیموکراسیدا ،دەسەلات بەرپرسە لە سەلامەتی ژیانی خەڵک و لەپاراستنی سەر و ماڵی خەڵک ،هەموو خەلک،بەڕازی و ناڕازییەوە. بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی،کەچی لەوڵاتی ئیمەدا دەسەڵات خۆی ئاسایش و ئارامت وڵات و هاوڵاتیان دەشێوێنێت،خۆی سەر و ماڵی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە و زۆی فەزای ترس و تۆقاندن و کوشتن دەخولقینێت،یەک لە کیشەکانی دەسەڵاتی لای ئیمە ئەوەیە نەدەزانیت ئەرکی خۆی بەرامبەر هاوڵاتی چییە و نە لەمافی هاوڵاتیانیش تێدەگا .
ئەگەر لەم هاوکێشە سادەیە گەیشتبا ،ئەوا دەیزانی کە دەنگهەڵبڕین و رادەربڕین و رەخنەگرتن لەدەسەڵات ڕموزەکانی ناو دەسەڵات ،بەتیرۆر وەڵام نادرێتەوە.
ئەوەی لەوڵاتی ئێمە دەگوزەرێت ئەگەر لەوڵاتێکی دیموکراسیدا رووی بدایە،ئەوە دەبووە مایەی دەستلەکارکیشانەوەی جەندین کاربەدەستی باڵا و وەزیر و تەنانەت رەنگە رووخانی حکومەتیشی بەدوادا بهاتایە .
بەداخەوە،ئەو رەگەزە تیرۆرستییەی لەدەسەڵاتی کوردییدا هەیە ،هەم ناوبانگی کورد و مەسەلە ڕاواکەی زراندووە و هەمیش ئایندەی ئەزموونی حوکمڕانیەکەی خستۆتە مەترسیەوە ،بۆیە بەگژاهاتنەوەی ئەم دیاردەیە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانیی سەر شانبی هەموانە بەگشتی و رۆشنبیرانیش بەتایبەتی،بێدەنگی رۆشنبیران لەبەرامبەر تیرۆرکردنی خەڵک و لەبەرامبەر قەڵەمە هەقبێژەکانی وەکو سەردەشت عوسماندا ،لەم کاتەدا کەلەدەستدانی وەزیفە رۆشنبیرییەکەی رۆشنبیرە ،لەهەمانکاتیشدا هاندانی تیرۆرستانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر کاری تیرۆرستیان و فراوانکردنی ئەو فەزای ترس و تۆقاندنەیە کە بەڕێوەبەرانی تیرۆر دەیانەوێت،دکتاتۆرەکانیش ئەوکاتە خۆیان بەبراوە دەزانن ،کەلەرێی هەڕەشە و ترساندن و کوشتنەوە رۆشنبیران بێدەنگ دەکەن .

